سەردێڕ:

زەهایمەر.. ئەو نەخۆشییەی نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن

PM:08:46:21/09/2022

3692 جار خوێندراوەتەوە

ئەڵزایمەر، نەخۆشیەک کە وا لە توشبووەکانی دەکات بیریان نەیەتەوە یەک کاتژمێر لەوەپێش چیانکردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی لەناو بەتەمەنەکاندا باوە، بە مردنی خانەکانی مێشک دەستپێدەکات و بە لەبیرچونەوەی سەرجەم یادەوەرییەکان کۆتایی دێت.


ئەڵزایمەر کە بە نزیکەی سەدەیەکە دۆزراوتەوە، زیاتر وەک نەخۆشییەکی بەساڵاچوان ناسراوە و چەندین نیشانەی هەیە، کە پێی دەناسرێتەوە و لەسەر توشبوو دەردەکەون، لەوانە مردنی بەشێکی زۆر لە خانەکانی مێشک کە دەبنە هۆی لەبیرچوونەوەی کردارەکانی ڕۆژانە و گۆڕانی دۆخی نەخۆشەکە لە حاڵەتی ئاساییەوە بۆ توڕەبوونی لەناکا و هەندێک جاریش توشبوانی ئەڵزایمەر کێشەیان لە هەڵسوکەتی ڕۆژانە و تەنانەت قسەکردنیش بۆ دروستدەبێت و لە کۆمەڵگا دادەبڕێن.

تا ئێستا پزیشکان و زانایانی بواری مێشک نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ورد هۆکارەکانی توشبوون بە ئەڵزایمەر ئاشکرابکەن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی بۆماوە و بەرکەوتنی زەبر بە مێشک و بەرزی فشاری خوێن و خەمۆکی و نیگەرانی، لەو هۆکارانەن کە دەکرێت کەسێک توشی نەخۆشی ئەڵزەهایمەر بکات.

سروشتی ئەڵزایمەر بە جۆرێکە کەسی توشبوو لە سەرەتاوە بە ڕادەیەکی کەم هەست بە نیشانەکانی دەکات و دواتر کەم کەم نیشانەکانی قورس دەبن تا وای لێدێت توشبوو بەبێ هاوکاری کەسانی دەوروبەری توانای ئەنجامدانی کردارەکانی ڕۆژانەی نییە، زانایانیش وەرزشکردن و ئەنجامدانی ئەو یارییانەی بە یارییە هزرییەکان ناسراون وەک شەترەنج و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی دەتوانن مرۆڤ تا ڕادەیەکی زۆر لە توشبوون بە نەخۆشی بە ئەڵزایمەر بپارێزن.

لە ئێستاشدا بە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست ئەڵزایمەرەوە دەناڵێنن، کە لە سەدا ٩٠ یان لەسەر تەمەنی ٦٠ ساڵیەوەن، ساڵانەیش جیهان یەک ترلیۆن دۆلار تەرخاندەکات بۆ هاوکاریکردنی توشبوانی ئەڵزایمەر.

نەخۆشی ئەڵزایمەر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٦ لەلایەن خێزانی ئەڵۆیس ئەڵزایمەرەوە لە باشوری ئەڵمانیا دۆزرایەوە و دواتر نەخۆشیەکەش هەر بە ناوی ئەو بنەماڵیەوە ناسرا.













گەلەری