PM:05:48:21/09/2022
1276 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری دەنیزلی رایگەیاند، لە نزیک قەزای چارداک لە پارێزگای دەنیزلی لە باشووری خۆرئاوای توركیا، هێلیکۆپتەرێکی ئاگرکوژێنەوە کەوتووهتە خوارەوە و بەهۆی رووداوەکەشەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە.
عەلی فاروق ئاتیک پارێزگاری دەنیزلی ئاماژەی بەوەکردووە، لە نزیک قەزای چارداک هێلیکۆپتەرێکی ئاگرکوژێنەوە کەوتووهتە خوارەوە و تیمە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
لای خۆیشیەوە حوسنو یڵماز سەرۆکی شارەوانیی چارداک، باسی لەوەکردووە، هێلیکۆپتەرەکە
لە ناوچەی ئاجیگۆل کەوتووەتە خوارەوە و دەشڵێت، "زانیاری هەیە لەسەر ئەوەی کە
حەوت کارمەند لەنێو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون هەڵمەتی گەڕان و فریاکەوتن دەستیان پێ
کردووە."
هاوکات، وهزارهتی ناوخۆی توركیا بڵاویكردهوه، له ئهنجامی كهوتنه
خوارهوهی هێلیكۆپتهرهكهی قهزای چارداك له دهنیزلی، کە حەوت کەسی تێدابووە
دوو كهس گیانیان لهدهستداوه و پێنجی دیكهش برینداربوون.