سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە؛ پوتن بڕیاری جوڵاندنی سوپای دا

PM:12:52:21/09/2022

48464 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە سەرۆکی روسیا بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری جوڵاندنی بەشێک لە سوپای وڵاتەکەی دا.


سەبارەت بە هۆکاری بڕیاری جوڵاندنی بەشێک لە سوپای وڵاتەکەی، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەگەر وڵاتەکەی رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببێتەوە ئەوا هەموو ئەو توانایانەی هەیانە بە چەکی ئەتۆمیشەوە بەکاریدەهێنن بۆ بەگریکردن لە وڵاتەکەیان.

هاوکات سەرۆکی روسیا، جگە لە بڕیاری جوڵاندنی سوپای وڵاتەکەی، ئاگاداری ٣٠٠ هەزار سەربازی پێشووی وڵاتەکەی کردووە ئامادەبن بۆ بانگکردنەوەیان و خزمەتکردن لە سوپادا لە کاتی پێویستدا.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا بە هاوکاری ئەمریکا و ناتۆ توانی نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باشور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی لە ژێر دەستی سوپای روسا بێنێتە دەرەوە.













گەلەری