AM:11:46:21/09/2022
1444 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بۆ جیهان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە. ئەمڕۆش هەشت کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی گرێبەستی دانەوێڵەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١ى نۆ، هەشت کەشتی دیکە کە دانەوێڵەیان تێدابووە بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
هاوردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا بەردەوامی دەبێت، تا ئێستا هیچ بەربەستێک
بۆ هاوردەکردنی دروستنکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
مانگی تەموزی رابردوو، روسیا و ئۆکرانیا و
نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا لە ئەستەمبوڵ، ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە،
بەندەرەکانی ئۆکرانیا کرانەوە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە.