سەردێڕ:

پزیشکێک لەبارەی خواردنەوە وزەبەخشەکانەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران

AM:09:13:21/09/2022

1952 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی دەماری روسی، زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان ئاشکرا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی هەیە و دەبنە هۆی تێکچوونی سوڕی خەو و بەئاگایی بەتایبەتی لە شۆفێراندا.


بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەپاڤێل خرۆشۆڤ پزیشکی دەمارەکان ئاشکرایکردووە،"خواردنی ئەم خواردنەوە وزەبەخشانە رەنگە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فشاری خوێن، لە ئەنجامدا شانەکانی جەستە کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە وەرگرتنی ماددەی خۆراکی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەمەش بەهۆی خواردنە ووزەبەخشەکانەوەیە جەستە بڕێكی زۆر شلە لەدەست دەدات، چونكە دەبنە هۆی میزکردنی زۆر، بۆیە ئامۆژگاری شۆفێران دەکرێت ئەو خواردنەوانە نەخۆنەوە".

پزیشکەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت،"هەندێک لە شۆفێران کاتێک رێگەیەکی زۆریان لەپێشە ئەم خواردنەوانە دەخۆنەوە، چونکە پێیان وایە ئەگەر هەست بە خەواڵوویی بکەن ئەو خواردنەوە ووزەبەخشانە بخۆنەوە، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا خەویان لێناکەوێت، بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی هەڵەیە، چونکە مەترسی دروست دەکات و رووداوی هاتوچۆ زیاتر دەبێت."

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت،"دوای ماوەیەک لە خواردنەوەی خواردنەوەوزەبەخشەکان، کەسەکە هەست بە چالاکی دەکات، بەڵام کاردانەوەی لەسەر رێگاکە ئاسایی نابێت، بەو پێیەی مەیلی زیادکردنی خێرایی و تێپەڕاندنی لەناکاوی دەبێت، بەمەش مەترسی رووداوەکان زیاد دەکات".













گەلەری