سەردێڕ:

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی

PM:04:36:20/08/2022

18488 جار خوێندراوەتەوە

دابەزینى بەهاى لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە هەزار و ٨٠٩ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لیرەی تورکی دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی ئەمڕۆ دابەزینەکەی ئاستێکی نوێی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە هەزار و ٨٠٩ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا، لیرە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆمارکرد کە ١٨ لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک بوو.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و سیاسەتەکانی ئەردۆغان بە هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە دادەنێن، ئەوەش بەهۆی بانگەشە بۆ ئابوری سەربەخۆ و سیاسەتی کەمکردنەوەی رێژەی سوودەوە.

لەبەرامبەریشدا، ئەردۆغان بەردەوام رەتیدەکاتەوە ئامادەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و رایگەیاند، دەبێت بوەستن تاوەکو لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.













گەلەری