سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، به‌ڵام لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی ترەوە فشار هه‌یه لەسەر یه‌کێتی و پارتی بۆ ئەوەی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن و بگەنە رێککەوتن.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیشە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژە بەوەداوە، فشار و داخوازی هەیە لە لایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا و ئێران و وڵاتانی تر‌و نێوماڵی شیعه به‌تایبه‌تی و ناوماڵی سونه‌ش کە یەکێتی و پارتی ریکبکەون.
هەرێم کەمال ئاغا باسی لەوەشکردووە،
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوادەکەن کورد ئه‌م له‌دوای جه‌ژن رێکبکه‌ون له‌سه‌ر پرسی
سه‌رۆک کۆمار ئایا به‌تیمی هاوبه‌ش بێت یان به‌جیا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان
و ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره ده‌بێت تێیپەڕێنن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و
قوربانییه‌کانی کورد و ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانمان بە جۆرێک کورد زەرەرمەند
نەبێت.
هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشی خستووەتەڕوو،
دوای کشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در گفتوگۆکانی به‌غداد بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو
گه‌رمتر بوون، و چوارچیوەی هەماهەنیش لە گەورەترین کوتلەی شیعەن دەیانوێت کورد بە
زوترین کات رێکبکەوێت وەک چۆن شیعە رێککەوتووە.
جەختیشی کردووە، هه‌تا ئێستا وەفدی یه‌کێتی
و پارتی به‌جیا له‌به‌غداد بووه و به‌جیا گفتوگۆ کراوه و به‌جیاش بۆ سه‌رۆککۆمار
کاندیدیان هه‌یه هه‌تا ئێستا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان سووره له‌سه‌ر کاندیده‌که‌ی
خۆی که به‌رهه‌م ساڵحە بۆ سه‌رۆک کۆمار و ئەگەر بارودۆخەکە ئاوا بەردەوامبێت وەک
ساڵی ٢٠١٨ یەکێتی و پارتی به دوو کاندیدی جیا به‌شداری
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆمار له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکەن.
لەبارەی پرسی کۆبوونەوەکانی یەکیتی و
پارتییەوە، ئەوەشی خستەڕوو مانگی رابردوو سەرۆکی هەرێم سەردانی سلێمانی کرد و جگە
لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ لایەنەکانی تر کۆبووەوە بە پێی لێدوانی بەرپرسانی
پارتی مەبەستی سەردانەکە بۆ یەکخستنی دەنگی کوردە بە تایبەت نێوانی پارتی و یەکێتی
لەسەر پرسی بەغداد و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لەبارەی ئەنجامی ئەو گفتوگۆ و کۆبونەوانە
هەرێم کەمال ئاغا وتی، "له راستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی
سه‌ردانه‌کانی بۆ سلێمانی و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان زیاتر بۆ ره‌وشی
هه‌رێمی کوردستان بوو، بێگومان رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ له هه‌رێمی
کوردستان وەک هه‌ڵبژادن و نزیکبوونه‌وه‌ی
تیمی به‌شداری حکومه‌ت که یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش بۆ هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی هه‌رێمی کوردستان که وابڕیار بوو ئه‌مساڵ له‌مانگی ١١دا بکرێت و ره‌وشی
هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م گفتوگۆیانه بێگومان مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆماریش
پرسیک بووە به‌ڵام پرسی سه‌ره‌کی نه‌بووه له‌سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم
بۆ سلێمانی .
راشیگەیاند، " ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه
له‌و چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ئایا یه‌کێتی و پارتی ده‌توانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن
به رێککه‌وتن و به قۆناغێک بێت که هه‌م کورد بتوانێت له‌چوارچێوه‌ی به‌شداری له
حکومه‌تێک که له‌سه‌ر کارنامه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌که ده‌نگی هه‌بێت و ره‌نگی
هه‌بێت، و کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ هه‌یه وەک پرسی ئابوری کوردستان و پرسی
نه‌وت و پرسی هێزی پێشمه‌رگه و ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و چۆن هه‌رێمی کوردستان وه‌کو به‌شداربوویه‌کی
راسته‌قینه له حکومه‌تی داهاتووی عێراقداسه‌نگی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه‌ک له‌کۆی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت. "
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی ئەوەشی
خستەڕوو، ریککەوتنی یەکێتی و پارتی هیوای هه‌موو لایه‌که و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی
ئەوەیان دەوێت و دۆسته‌کانی کورد له ده‌ره‌وه
و له‌ناوه‌وه ئه‌مه ده‌خوازێت که کورد ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت به‌تایبه‌تی نێوان
یه‌کێتی و پارتی به قازانجی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستانە ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێت.