سەردێڕ:

کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کۆچی دوایی کرد

AM:08:59:10/07/2022

7924 جار خوێندراوەتەوە

عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی قازی، کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کە بە "کوڕی رەش" ناسرابوو، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

عەلی قازی، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

لە کاتی رووخانی کۆماری کوردستان لە مەەهاباد و لە سێدارەدانی "پێشەوا قازی محەممەد"ی باوکیدا تەمەنی ١٣ ساڵ بووە.

چەند ساڵێک دوای رووخانی کۆماری کوردستان رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و هەر لەوێش نشتەجێ بووە.

لە ساڵانی رابردووودا گەڕایەوە باشوری کوردستان و بوو بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان.

دواتر، بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتی ئەو پارتە هێنا و بۆ وەرگرتنی چارەسەر جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.













گەلەری