ئامینە کاکەباوە ژنە پەرلەمانتارە کوردەکەی سوید لە یەکەم کاردانەوەیدا بۆ ئەو بڕیارەی یانس ستۆڵتنبێرگی سکرتێری گشتی ناتۆ شەوی رابردوو رایگەیاند، تورکیا دەستبەرداری ڤیتۆکەی بووە لەبەرامبەر سوید و فیلاند و رێککەوتنێک واژووکراوە لەنێوانیان دەڵێت، " جێگەی نیگەرانییە کە سوید تەسلیمی داخوازییەکانی تورکیا ببێت."
ژنە پەرلەمانتارە کوردەکەی سوید ئاماژەی بەوەشکردووە، سوید و فینلاند لەسەر ئەو داخوازیانەی تورکیا کردوویەتی لە ساولی نینیستۆی سەرۆکی فینلاند رێککەوتن و رایانگەیاند کە وڵاتان "چارەسەرێکی باش"یان دۆزیوەتەوە لەسەر هەناردەکردنی چەک و زیادکردنی هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر.
ئامینە کاکەباوە دەشڵێت،
"جێگەی نیگەرانییە کە سوید تەسلیمی ئەو داخوازییانە دەبێت کە تورکیا، کە دیکتاتۆرێکی
ئیسلامییە و رێز لە مافی مرۆڤ ناگرێت و لە رێگەی دەستدرێژییە سەربازییە نایاساییەکانی
و داگیرکردنی سوریاوە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە، رێگەی پێبدرێت سیاسەتی
دەرەوەی سوید کۆنترۆڵ بکات."
باسی لەوەشکردووە، کە بۆ
ئەوان جێگەی نیگەرانییە حکومەت بەتەواوی دژایەتی هێڵی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە دەکات،
کە لە گەورەترین ناوەندی بڕیاری سوید پشتیوانییەکی بەرفراوانی لێکراوە.
ئامینە کاکەباوە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "کە ناتوانرێت بەرەنگاریی تیرۆر ببنەوە بە رێگەدان بە تیرۆریستان بڕیار
بدەن کێ تیرۆریستانە و دەڵێت، "یەپەگە و یەپەژە ئازادیخوازن و جیهانیان لە دەستی
خەلافەتی داعش رزگار کرد." هەروەها ئەمەش وایکرد سوید و هەموو جیهان ببنە وڵاتێکی
سەلامەتتر."
جەختیشیکردووەتەوە، ئەوە
ژنانی کوردبوون کە پێشەنگی ئەم خەباتەیان گرتووە و سوید بەم هەڵوێستەی خیانەت لەو
ژنانە دەکات و دانوستان بۆ دوورخستنەوەی مافی کەمینەکان دەکات و هێزە دیموکراسیەکان
لە باکووری سوریا کە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆیان هەبووە، پێدەچێت جێنس
ستۆڵتنبێرگ گرنگی بەم بابەتە نەدات.
کاکەباوە باسی لەوەشکردووە،
سیاسەتێکی خەمناک و کین لە دڵانە هەیە کە کار بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەهێز ناکات - چارەسەرێکی
ئاشتیانە بۆ کورد و دەشڵێت، "من سبەی پرسیارێکی نووسراو پێشکەش بە وەزیری دەرەوە
لیندە دەکەم سەبارەت بە وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە و پێویستە پەرلەمانتاران بانگی وەزیری دەرەوە بکەن بۆ لیژنەی
کاروباری دەرەوەی پەرلەمان بۆ ئەوەی روونکردنەوەی پێویست بدەن لەوبارەیەوە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا
دەڵێت، "دەبێت حکومەت بە تەواوی بۆ گەلی سویدی روونبکاتەوە کە سوید چ ئیمتیازێک
لە ئەندامێتی ناتۆ وەدەگرێت."
ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی
رابردوو سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لەسەر پرسى به ئهندامبوونى سوید و فینلاند
لە ناتۆ لهگهڵ توركیا گهیشتوونهته رێككهوتن، نیگهرانییهكانى توركیا دهڕهوێنرێتهوه.
پێشتر، ١٨ی مانگی ئایار، دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون لە رێکخراوی
باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لەلایەن سوید و فینلاندەوە، لە هەمان رۆژدا تورکیا مافی ڤیتیۆی
لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە پێشکەش کرد و
ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.
ئەمەش لەکاتێکدابوو ، رەجەب تەیب ئەردۆغان فیلاند و سویدی تۆمەتبار دەکرد
بە پشتگیریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای
کوردستان و جگە لەوەش داوا دەکات شوێنکەوتوانی فەتحوڵا گولەنی وتاربێژی ئیسلامییان
رادەست بکەن کە تۆمەتبارکراوە بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.
ل.ل