سەردێڕ:

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

PM:12:57:19/06/2022

18288 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.


دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە کەشی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادابەزن و لە دوای نیوەڕو خۆڵبارین دەستپێدەکات لە هەندێک ناوچە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلی خۆڵبارین هەیە.

لەبارەی کەشی روژی پێنجشەممەشەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.













گەلەری