بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٦٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە دوێنێ لە نزمیدا بە جێگیری ماوەتەوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی لە جێگیریدایە بەراورد بە رۆژی رابردوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا گەیشتووەتە دوو هەزار و ٦٤٠ دۆلار، هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا ماوەتەوە.
هاوکات، بە پێی وتەی شارەزایان چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی
دۆناڵد ترەمپدا گۆاڕنکاری لە نرخی زێڕدا رووبدات بەو پێیەی ترەمپ رایگەیاندووە، دەیەوێت
باجی گومرگ زیادبکات ئەوەش ترسی هەڵاوسانی لێدەکەوێتەوە و لە بەرامبەریشدا بانکی
ناوەندی ناچارە بەهای دۆلار بەرزبکاتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش بەمانای دابەزینی
نرخی زێڕ دێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٦ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٨ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٦ هەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٩ هەزار دینارە