ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، دۆخی یەکێتی خراپە و "مام جەلال کەسایەتیەکی سیاسی بووە و شتێک نیە بەناوی ڕێبازی مام جەلال".
شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا، دەربارەی دوایین هەوڵەکانی نێوەندگیری نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی، وتی"تا ئەم ساتە پێشکەوتنێکی ئەوتۆ نیە".
دەربارەی وردەکاری رووداوەکەش، وتی"لەدەرەوەی
پرەنسیپە حزبیەکان ڕوویداوە و هیچ حسابێک بۆ سەرکردایەتی یەکێتی و پەیڕەو و
پرۆگرام نەکراوە"، دەشڵێت"
کێشەی ئێستا کە ڕوویداوە، لەسەر پلە و پۆستە و جۆرێک بەخیلیشی تێدایە، بە تایبەت
لاهور جەنگی لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا بوو. شتەکانی تر کە باسدەکرێن، من زۆر ئاگادار
نیم، چونکە ئەوان خزمن، شارەزاییم نیە لەسروشتی خێزانیان".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەربارەی ئەو پەیامە
نوێیەی یەکێتی کەیەکێتی دەبەنەوە سەر رێبازی مام جەلال، شادمان مەلا حەسەن
وتی:"مام جەلال کەسایەتیەکی سیاسی بووە، شتێک نیە بەناوی ڕێبازی مام جەلال،
ڕێباز لای بیریارەکانە، مام جەلال سەرکردەیەکی سیاسی کاریزمی بوو. گەر ڕێبازی مام
جەلالە، کاتێک مام جەلال لە ساڵی 2004 ئیمزای لە دژ کرا، بەو پەڕی پێکەنینەوە
ئیمزاکەی وەرگرت و ڕێگەی لە پەرتەوازە بوون گرت.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرکردەکانی یەکێتی لە بۆنە و
بانگەشەکانی هەڵبژاردندا باس لە ڕێبازی مام جەلال دەکەن وەک بنەمایەک بۆ کارکردنیان
و رەوتێک کەسیاسەتی حزبەکەیانی لەسەر بونیاد دەنێن.