سەردێڕ:

ئایا لە رووداوی وەرگەڕانی پاسی عەمرەکاراندا کچ و باوکێکی کوردی تێدا بووە؟

AM:11:33:25/04/2022

52152 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی کچ و باوکێک لەپاسێکی عەمرەکاراندا، بەڕێوبەری حەج و عەمرەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند:" هیچ کوردێک لەناو ئەو پاسەدا گیانی لەدەست نەداوە".


لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی کچ و باوکێک لەپاسێکی عەمرەکاراندا، کەگوایە باوکێک بەڵێن دەداتە کچەکەی ئەگەر قورئان لەبەر بکات ئەوا دەیبات بۆ گەشتی عەمرە،

بەڵام لەرووداوەکەی رۆژی ٢٣ی مانگدا لەسەر رێگای خێرای سعودیە گیانیان لەدەستدا.

ئێن ئاڕتی پەیوەندیکرد بە شێخ نیاز نەقسبەندی بەڕێوبەری حەج و عومرەی هەرێم کەرووداوەکەی رەتکردەوەو وتیشی:"هیچ کوردێک لەناو ئەو پاسەدا گیانی لەدەست نەداوە."

هاوکات، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لە لیدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، هیچ هەواڵێکی فەرمی لەبارەی ئەوەی کچ و باوکیکی کورد لە روداوی پاسەکەی عومرەکاران لە مەدینە گیانیان لەدەستدابیت نیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی ٢٣ی نیسان میدیاکانی سعودیە بڵاویان کردەوە بە هۆی وەرگەڕانی پاسیکەوە کە عومرەکارانی تێدابووە لە سەر ریگای خێرای شاری مەدینە ١٢ عومرەکار کەسەرجەمیان میسرین گیانیانلەدەستدا.













گەلەری