PM:09:28:01/04/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆچێتینۆ دەنگۆی
پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدرید رەتکردەوە و رایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ شتێک نییە.
ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی، ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەمریکا، کۆتایی
بەو دەنگۆیانە هێنا کە ناوی ئەویان بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبەستەوە بۆ وەرزی
داهاتوو.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیدا هاتووە، پۆچێتینۆ بوونی هەر
جۆرە گفتوگۆیەکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شاهانە ڕەتکردووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە
کە ئێستا ئالڤارۆ ئەربێلوا بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی وەرز ئەرکی ڕاهێنانی ڕیاڵ
مەدریدی گرتووەتە ئەستۆ، بەڵام کارگێری یانەکە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر ناسنامەی
ڕاهێنەری هەمیشەیی نەداوە.
کاتێک لەبارەی ڕاستی ئەو
هەواڵانەی کە باس لە گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانی لێکرا، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بە کورتی
وەڵامی دایەوە و وتی: لە ئێستادا هیچ شتێک نییە.
ئەم لێدوانەی پۆچێتینۆ
ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری مانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا
تەنانەت دوای مۆندیالی 2026یش لە ئارادایە. پۆچێتینۆ کە خاوەنی سێ نازناوە لەگەڵ
پاریس سان جێرمان، ئەوانیش خولی فەڕەنسا، جامی فەڕەنسا و جامی سوپەری فەڕەنسا،
پێشتر ڕاهێنەری یانەکانی ئیسپانیۆل، ساوسهامپتۆن، تۆتنهام و چێڵسی بووە.