هەڵبژاردەی عێراق، لە مەکسیکەوە بۆ مەکسیک

PM:12:43:01/04/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مەکسیکەوە بۆ مەکسیک ئەمە خەونی عێراقییەکان بوو کە هەڵبژاردەکەیان گەیشتە مۆندیال.

هەڵبژاردەی عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دڵخۆشیەکی زۆریان بە خەڵکی وڵاتەکەیان بەخشی بەشێوەیەک کە بەیانیەک و رۆژێکی تایبەت و نایابیان پێشکەشکی هاندەران و هاوڵاتیان کرد.

عێراق بە فەرمی گەیشتە مۆندیالی 2026 دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بۆلیڤیای بردەوە و خەونی 40 ساڵەی هاندەرانی بەدیهێنا کە دەیانویست هەڵبژاردەکەیان بەشداربێت لەو پاڵەوانێتیە.

لەم پێکهاتەی ئێستای عێراق کە گەیشتووەتە مۆندیال چەندین ئەستێرەی کوردی تیادایە کە شانازیەکی زۆرە بۆ کوردستان کە ئەوانیش ئاکام هاشم و مێرخاس دۆسکی و ئەیمار شێر و مارکۆ فەرەج و یوسف ئەمین و رێبین سۆلاقان.

لە مەکسیکەوە بۆ مەکسیک بە مانای ئەوە دێت، عێراق لە رابردوودا تەنها یەکجار بەشداربووە لە مۆندیال کە ئەویش لە ساڵی 1986دا بووە کە لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەچووە، ئێستاش بۆ دووەمجار بەشدار دەبێت لە مۆندیال کە ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت و مەکسیکیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە جگە لەوەش یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر بۆلیڤیا هەر لە وڵاتی مەکسیک ئەنجامدا .

خ . ک