AM:12:16:01/04/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیسپانیا و میسر لە یارییەکی دۆستانەدا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و ژاپۆنیش شکستی بە ئینگلتەرا هێنا.
لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا کە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی میسری کرد.
تایمی یەکەم، بە باڵادەستی ئیسپانیا دەستی پێکرد و یاریزانانی خاوەن یاریگا چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی میسر، بەڵام گۆڵپارێز مستەفا شوبێر بە ئاستێکی بەرزەوە ڕێگری لێکردن و پارێزگاری لە پاکی تۆڕەکەی کرد.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم دووبارە بووەوە و هێرشەکانی ئیسپانیا بێ ئەنجام بوون، تا دواجار یارییەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە یارییە دۆستانەکانی تریشدا چەندین ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمارکران؛ ژاپۆن بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئینگلتەرا هێنا و هۆڵەنداش بە گۆڵێک لەگەڵ ئیکوادۆر یەکسانبوو.
لە لایەکی ترەوە، هەڵبژاردەی مەغریب توانی سەرکەوتن بەسەر پاراگوایدا بەدەستبهێنێت، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی سعودیە بە هەڵبژاردەی سڕبیا دۆڕا