رۆما ئارەزووی گەڕاندنەوەی محەمەد سەڵاح دەکات

PM:06:31:01/04/2026

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما ئارەزووی گەڕاندنەوەی محەمەد سەڵاح دەکات بەڵام زۆری مووچەکەی رێگرە لەو بابەتە.

محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 یاریی بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداربووە لە 83 یاریی و خاوەنی 34 گۆڵ و 21 ئەسیست بووە.

داهاتووی ئەستێرە میسریەکە بۆ وەرزی داهاتوو بە نادیاری ماوەتەوە دوای ئەوەی رایگەیاند کە لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت و لە ئێستاشدا چەندین یانە ئامانجیان ئەوەیە کە بیگوازنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، یانەی رۆمای ئیتاڵی چووە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرە میسریەکە و ئامانجیان ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو بیگەڕێننەوە یانەکەیان.

دەشڵێت، تەنها یەک کێشە لەبەردەم یانە ئیتاڵیەکەدایە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسریەکە ئەویش مووچەی زۆری ساڵانەیەتی کە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا ناتوانن بۆی دابین بکەن.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، یانە سعودییەکان کێشە بۆ رۆما دروستدەکەن چونکە ئەوان ئامادەن مووچەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا کە لە لیڤەرپوڵ وەریدەگرێت بۆ محەمەد سەڵاح دابین بکەن، ئەوەش ئەرکی یانە ئیتاڵیەکەی لە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە قورس کردووە.
خ . ک