گاتۆزۆ باسی چۆنیەتی سەرکەوتنیان دەکات بۆ مۆندیال

PM:09:33:30/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاتۆزۆ رایگەیاند رۆحیەت گرنگترین چەک دەبێت بۆئەوەی بتوانین لەرێگەیە بگەینە جامی جیهانی.

جینارۆ گاتازۆ پیش رووبەڕووبونەوەی بۆسنە وتی کە لە یارییەکی لەمشێوەیەدا، کۆنترۆڵکردنی ناوەڕاستی یاریگا کلیلی سەرکەوتنە،هەربۆیەپێویستمان بە جەنگاوەر هەیە کە بتوانن ڕیتمی یارییەکە دیاری بکەن.

وتیشی من هەمیشە دەڵێم، تەکنیک بەتەنیا بەس نییە، بۆ بردنەوە لە بەرامبەر بۆسنە، پێویستمان بە ڕۆحییەت و ئارەزوویەکی بێسنوور هەیە بۆ سەرکەوتن.

گاتۆزۆ ئاماژەی بەوەشکرد درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا قورساییەکی زۆری هەیەو هەر یاریزانێک دەچێتە ناو یاریگا دەبێت هەست بەو بەرپرسیارێتییە بکات و تا کۆتا خولەک بجەنگێت.

راهێنەرەکە لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە بۆسنە تیپێکی بەهێزە و یاریزانی خاوەن ئەزموونی وەک دزیکۆیان هەیە کە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا مەترسی دروست بکات و نابێت بە هیچ شێوەیەک بە کەم سەیریان بکەین