PM:10:34:30/03/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی رایگەیاند لەسەر رێگەیەکی راستن بۆ جامی جیهانی و ئامادەن بۆ ئەو پاڵەوانێتیە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەرووبوونەوەی کرواتیا وتی کە ئەم یارییە دۆستانانە زۆر گرنگن بۆئەوەی یاریزانەکان بەتەواوی لەیەکتری تێبگەن.
وتیشی پاڵەوانی جامی جیهانی ئەو تیپە دەبێت زۆرترین گۆڵ تۆماربکات و کەمترین گۆڵی لێبکرێت.
کارلۆ جەختی لەوەکردەوە کەلەسەر رێگەیەکی راستن بۆ جامی جیهانی و ئامادەن بۆ رکابەریکردنی نازناوەکە.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە مێشکیدا زۆرینەی یاریزانە بانگێشت کراوەکانی مۆندیالی دیارییکردووە و دەرفەتی گۆرانکارییکردن کەمتربووەتەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەوەی ئاشکراکرد کە دانیلۆ بێگومان یەکێک دەبێت لە یاریزانە بانگێشت کراوەکانی بۆ مۆندیال.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە یارییکردن بەرامبەر بە کرواتیا ئاسان نابێت و پێویستە هەوڵ بدەن بە ئاست و ئەنجام براوەبن.