PM:09:30:31/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەسڕی کردەوە و مارتینێزیش بە
تەنها راهێنانی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی عەلی عەنەزی، رۆژنامەنووسی وەرزشی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ،
کاپتن و ئەستێرەی یانەی نەسڕ، بەتەواوی لە پێکانە ماسولکەییەکەی چاکبووەتەوە و بۆ
یەکەمجار بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەیدا کردووە.
رۆناڵدۆ ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ ئەوەی لە یاری داهاتووی یانەکەی
بەرامبەر نەجمە بەشداری بکات، ئەمەش پاڵنەرێکی دەروونی و هونەری گەورەیە بۆ نەسڕی
پێشەنگی خولی سعوودی.
لە لایەکی دیکەوە، چارەنووسی بەرگریکاری ئیسپانی، ئینیگۆ مارتینێز بۆ
یارییەکەی ڕۆژی هەینی بەرامبەر نەجمە هێشتا نادیارە، مارتینێز کە تووشی پچڕانی
ماسولکەی پشتێنەی ران ببوو، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پشکنینی پزیشکی کۆتایی بۆ
کراوە، هەرچەندە ئەو یاریزانە دەستی بە ڕاکردن و مەشقی تاکەسی کردووە، بەڵام
دەستەی هونەری بڕیاریداوە ئەگەر بچووکترین هەستکردن بە ئازاری هەبێت، سەرکێشی پێوە
ناکەن و لە لیستی یارییەکەی رۆژی هەینی دووری دەخەنەوە.
یاری نێوان نەسڕ و نەجمە لە چوارچێوەی هەفتەی 27ی خولی سعوودی، رۆژی
هەینی رێکەوتی سێی نیسان لە یاریگای ئەوەڵ پارک لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت.