PM:11:13:30/03/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ ئۆلیسی وەک شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح دیاریی دەکەن و لە کۆتایی وەرز هەنگاو بۆ کڕینی دەنێن.
پاش ئەوەی یەکلای بوویەوە محەمەد سەڵاح لە کۆتایی وەرز ریزەکانی لیڤەرپوڵ بەجێدەهێڵێت هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە بیر لە کڕینی جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەکەنەوە.
رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە مایک ئۆلیسی یاریزانی بایرن میونشن لەلایەن لیڤەرپوڵەوە وەک جێگرەوەی سەڵاح دیارییکراوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە پاش کۆتایی هاتنی وەرز راستەوخۆ بەرپرسانی یانە ئینگلزییەکە هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێدەکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئۆلیسی یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی بایرن میونشن هەربۆیە قورسە بەرپرسانی یانە باڤارییەکە بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ببن.
ئەستێڕە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 39 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 27 ئەسیست تۆماربکات.