PM:11:12:31/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لەنێوان کێشمەکێشمەکانی ئەستێرەکانی هەوڵ بۆ گواستنەوەی عومەر
مەرمووش دەدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە بە وردی
چاودێری عومەر مەرمووش، هێرشبەری میسریی یانەی مانچستەر سیتی دەکات، وەک بژاردەیەک
بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
مەرمووش کە بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سیتی کردووە، بەهۆی
بوونی ئێرلینگ هالاند و جێرمی دۆکۆوە نەیتوانیوە وەک یاریزانێکی سەرەکی جێگەی خۆی
بکاتەوە، ئەمەش وایکردووە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارشا، ناوی بخاتە لیستی
داواکارییەکانیەوە.
راپۆرتەکە دووپاتیکردەوە، کێشماکێشەکانی داهاتووی لیڤاندۆڤسکی و فێران
تۆرێس و راشفۆرد وایکردووە یانە کەتەلۆنییەکە چاوی لەم ئەستێرە تەمەن 27 ساڵە بێت،
کە بەڕێوبەری کارەکانی لەگەڵ فێرمین لۆپێز یەک کەسە.
مەرمووش کە مێژوویەکی درەوشاوەی لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت هەبوو، وەک حاڵەتێکی
دەگمەن لە میسر وەسف دەکرێت، چونکە بەبێ یاریکردن بۆ ئەهلی و زەمالەک راستەوخۆ
ڕووی لە ئەوروپا کردووە.