PM:05:42:31/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ناپۆلی رایگەیاند بەهۆی پابەند نەبوون بە داواکارییەکەیانەوە لوکاکۆ تا ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن رادەگرن.
لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی ناپۆلی ئیتاڵی پەیامێکی ئاڕاستەی رۆمیلو لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی یانەکەیان کرد کە بگەڕێتەوە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کە ئێستا لە وڵاتەکەی بە تەنیا راهێنان دەکات.
بەڵام ئەو یاریزانە پابەند نەبوو بە داواکارییەکانی یانەکەی و رەتیکردەوە بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانی یانەکەی کە بۆی دیاریکرابوو ئەویش رۆژی سێشەممە بوو.
لە نوێترین پێشهاتدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، لوکاکۆ پێشێلی رێنماییەکانی یانەکەی کردووە لەبەرئەوە سزایەکی قورس چاوەڕێی دەکات.
یانە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو یاریزانە وەڵامی پەیامەکەی ئەوانی نەداوەتەوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا و بەشداری راهێنانەکانی نەکردووە کە رۆژی سێشەممە دەستیپێکردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، یانەکەیان مافی خۆیەتی سەرجەم رێکارە یاساییەکان دژی ئەو یاریزانە بگرێتە بەر و لە ئێتستاشدا ناوی لوکاکۆ لە لیستی یانەکەیان دەرهێنراوە و بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن دوورخراوەتەوە.