PM:11:52:30/03/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا ئەڵمانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانی لە غانا بباتەوە.
لە یارییەکانی تاقیکاریی بۆ جامی جیهانی هاوینی ئەم ساڵ هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و غانا لە یاریگای میرسیدس بینز ئارینا رووبەرووی یەکتری بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا مانشافت باشتربوون و توانیان لەخولەکی سێی کاتی زیادکراو لە رێگەی هاڤرتێز گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و سەرئەنجام ئەم تایمەش لەبەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 70عەبدول فاتاو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ غانا تۆمارکرد.
پاشان لەخولەکی 88دەنیز ئۆنداڤ توانی دووەم گۆڵی ئەڵمانیا تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی مانشافت کۆتایی هات.