PM:03:33:31/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی هەنگاوەکانی
خێراتر کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فۆدین لەترسی هەوڵی یانەیەکی گەورەی
ئەوروپا.
لە چەند هەفتەی
رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، مانەوەی فیل فۆدینی ئەستێرەی ئینگلیزی لە
یانەی مانچستەر سیتی لە گومانێکی زۆردایە بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پیپ
گواردیۆلای راهێنەر.
دواتر ئاشكرایانکرد
کە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زۆر سەرسامن بە ئاستی فۆدینی و نیازی ئەوەیان هەیە
لە هاوینی ئەمساڵدا ئۆفەری پێشکەش بکەن تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
پێگەی تیم تۆڵک
بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی فیل فۆدینیان
رەتکردووەتەوە و بەنیاز نین گفتوگۆی دەستبەرداربوونی بکەن.
ئەو پێگەیە
نوسیویەتی، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە هەنگاوەکانیان خێراتر کردووە بەمەبەستی
نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکەیان تا 2031 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە
هاوینی 2027 کۆتاییدێت.
دەشڵێت، کارگێڕی
مان سیتی دڵخۆشن بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانیان لەگەڵ فۆدین و پێیانوایە کە پێش
کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە دەگەنە رێککەوتن لەگەڵیدا و گرێبەستەکەی نوێدەکەنەوە.
خ . ک