PM:02:21:31/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ بەتەواوی ئازارەکەی ئەژنۆی تێپەراندووە و پاش یارییە
نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت 90 خولەک بەشداری یارییەکانی ریاڵ مەدرید بکات.
پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا کیلیان مباپێ تووشی
پێکانێکی قورس هات و بەم هۆکارەش ماوەیەک نەیتوانی بەشداری یاریی یانەکەی بکات.
لە نوێترین پیشهاتدا رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە
کیلیان بەتەواوی ئازارەکەی ئەژنۆی نەماوە و پاش یارییە نێودەوڵەتیەکان دەتوانێت 90
خولەک یاریی بکات.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گەرانەوەی مباپێ هێزێکی
زیاتر بە پلانەکانی ئەلڤارۆ ئەربیلوا دەبەخشێت، بەتایبەت لە یارییە گرنگەکەیان
بەرامبەر بە بایرن میونشن لە رۆژی حەوتی مانگی چوار.
لەلایەکیترەوە ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە پیشبینی دەکرێت
هێرشبەرەکە بەرامبەر بە مایۆرکا لە چواری مانگ 60 خولەک بەشداری بکات بۆئەوەی
بەرامبەر بایرن بەهەموو توانای جەستەییەوە ئامادەببێت.
ئەستێرە فەرەنسا لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە تەنها لە
خولی ئیسپانیا لە 24 یاریدا توانیوێتی بەشداری 27 گۆڵ بکات.