PM:12:45:31/03/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی
مۆندیال عێراق یاریی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بۆلیڤیا دەکات و ئیتاڵیاش دەبێتە میوانی
بۆسنە.
یارییەکانی
پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە کۆتا قۆناغیدایە و بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ لە کاتژمێر
شەشدا هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یارییدەکات.
یارییەکە لە وڵاتی
مەکسیک بەڕێوەدەچێت و هەر هەڵبژاردەیەکیان بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا بە
دڵنیاییەوە گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر دەکات کە لە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی هەڵبژاردەی
عێراق ئەوەیە لە دوای 40 ساڵ جارێکیتر بەشداری مۆندیال بکات کە ئەوەش دەبێتە
دووەمینجار لە مێژوویدا لە کاتێکدا پێشتر لە ساڵی 1986 بەشداری کردووە.
هەر لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەڵام لە ئەوروپا، ئەمشەوە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا دەبێتە میوانی بۆسنە و هەرسک، هەڵبژاردەی توکیا بەرامبەر کۆسۆڤۆ
یارییدەکات و سوید و پۆڵەندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، چیک بنەرامبەر دانیمارک
یارییدەکات و هەر کامیان بردنەوە بەدەستبهێنێت گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر دەکات.
جگە لە پاڵاوتن
چەند یارییەکی دۆستانەش بەڕێوەدەچن، هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی میسر دەبێتەوە،
هۆڵەندا و ئینگلتەرا ئیکوادۆر و ژاپۆن یارییدەکەن، بەرازیل و ئەرجەنتین و ئەمریکاش
بەجیا یارییان هەیە.
خ . ک