چێڵسی لە هەوڵی گواستنەوەی ئامانجێکی ریاڵ مەدرید شکستی هێنا

AM:11:21:31/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی نیکۆ پازیان وەک جێگرەوەی پاڵمەر دیارییکردووە لە ئەگەری رۆیشتنیدا بەڵام یاریزانەکە ئارەزووی گەرانەوە دەکات بۆ ریاڵ مەدرید.

پاش ئەوەی ئەگەر زۆرە کۆڵ پاڵمەر لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی چێڵسی بەجێبهێڵێت، هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بەمەبەستی دیاریکردنی جێگرەوەی.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە بلوز نیکۆ پازییان وەک باشترن جێگرەوەی ئەو یاریزانە دیارییکردووە و ئامادەبوون لە کۆتایی وەرز ئۆفەری پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نیکۆ تاکە ئامانج لە مێشکیدا گەرانەوەیە بۆ ریاڵ مەدرید و سەلماندنی تواناکانێتی لەو تیپە چونکە بڕوایە وایە مێرێنگی باشترین جێگایە بۆ بەدی هێنانی خەونەکانی.

لەلایەکیترەوە ریاڵ مەدریدیش ئارەزووی گەرانەوەی نیکۆ پاز دەکەن و هەربۆیە ئەگەر زۆرە لە هاوینی داهاتوودا دووبارە درێسی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە کۆمۆ بەشداری 33 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.