AM:10:33:31/03/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند متمانەی تەواوی بە
یاریزانەکانی هەیە بۆئەوەی بتوانن بلیتیكی مۆندیال ببنەوە.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش
ڕووبەرووبونەوەی بۆلیڤیا وتی کە 40 ساڵ زیاترە گەلی عێراق خەون بە بەشداریکردن لە
مۆندیال دەبینن و دەمەوێت هاوکارییان بکەم لە بەدی هێنانی.
وتیشی بۆلیڤیا پێش ئێمە دەستیان بە ئامادەکاریی کرد لە
وڵاتی مەکسیک و پاشان بەرامبەر سۆرینام یارییان کرد، بەڵام ئێمەش حەوت رۆژە لێرەین
و ئامادەین.
ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەکرد کە متمانەی تەواوی بە ئاستی یاریزانەکانی
هەیە و بڕوای وایە بلیتێکی جامی جیهانی دەبەنەوە.
راهێنەرەکە لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەزانن
خاڵی بەهێز و لاوازی بۆلیڤیا چیە و بەوشێوەیە پێکهاتەیەکی گونجاو دادەنێن.
گراهام ئارنۆڵد جەختی لەوەکردەوە کەلەم یارییەدا تەنها
تاکتیک و تەکنیک گرنگ نییە بەڵکوو پێویستە بەباشی لەڕووی دەروونیوە ئامادەبین بۆ بردنەوە.
لە کۆتاییدا وتی شانازی دەکەم بەوەی راهێنەری
هەڵبژاردەیەکی وەک عێراقم و باش دەزانم خەڵکەکەی چەند تامەزرۆی تۆپی پێن.