یاریزانانی عێراق بەڵێن دەدەن

PM:03:53:30/03/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی عێراق متمانەی زۆریان بە خۆیان هەیە و بەڵێنیاندا هەموو شتێک بکەن لەپێناو بردنەوە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبە بۆلیڤیا لە پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بەرامبەر بۆلیڤیا بەپەرۆشی خۆیان بۆ ئەو یارییە دوپاتکردەوە.

ئەیمەن حسێنی کاپتنی شێرەکانی رافیدەین رایگەیاند، خۆی و سەرجەم یاریزانەکان بە رۆحیەتی جەنگاوەریەوە دەچنە یاریگاوە و دەیانەوێت خەونی وڵاتەکەیان بەدیبهێنن.

دەشڵێت، بە باشترین شێوە مەشق و راهێنانمان کردووە و پاڵنەری زۆر باشمان هەیە تا بتوانین بردنەوە بەدەستبهێنێن، بە دڵنیاییەوە هەموو توانایەکی خۆمان لە یاریگادا پێشکەش دەکەین.

دواتر عەلی حەمادی هێرشبەری عێراق وتی، هەستێکی زۆر بەهێزیان هەیە کە ئەوەش بووەتە پشتگیریەکی زۆر بۆیان تا بتوانن بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی رابردوو لەم یارییەشدا بردنەوە بەدەستبهێنن.

زەید ئیسماعیلی ناوەڕاستکاری شێرەکانی رافیدەین ئاماژەی بەوەدا، بە شانازیەکی عێراقییەوە بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی دەکەین، ئیشەڵا بە سەرکەوتن بۆ مۆندیال دەگەڕێینەوە بەغدا.

زەید تەحسینی بەرگریکاریش دوپاتیکردەوە کە دەیانەوێت سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنن کە خەونی 40 ساڵەی وڵاتەکەیانە، ئەوەش دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی کە یەکسانە بە بردنەوەی نازناوی جامی ئاسیای 2027.

خ . ک