PM:08:47:31/03/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دی زێربی واژۆ کرد و راهێنەرەکەش
دڵخۆشی بە وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی راگەیاند.
یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی
لەگەڵ رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە
جێگرەوەی ئیگۆر تودۆری کڕواتی کە بە ڕەزامەندی هەردوولا ریزەکانی یانەکەی جێهێشت.
کارگێڕی یانە لەندەنییەکە ئاشکرای کرد کە گرێبەستێکی درێژخایەنیان
لەگەڵ دی زێربی واژۆ کردووە و چاوەڕێی رێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ دەستبەکاربوونی
فەرمی.
لە هەمان کاتدا، دی زێربی خۆشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێک لە
گەورەترین یانەکانی جیهان دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەو بنیاتنانی
تیپێکی بەهێزە کە بتوانێت بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش یاری بکات و هاندەران دڵخۆش
بکات.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی
بەوە کرد، لە ئێستادا تەرکیزی تەواوی لەسەر باشکردنی پێگەی یانەکەیە لە ڕیزبەندی
خولی ئینگلتەرا و دەیەوێت بەوپەڕی توانایەوە کار لەگەڵ یاریزانەکان بکات تاوەکو
کۆتا ساتەکانی ئەم وەرزە.
دی زێربی، دوای کاروانێکی درێژی یاریزانی رووی لە جیهانی ڕاهێنەرایەتی
کردووە پێشتر لەگەڵ یانەی ساسۆلۆی ئیتاڵی بە شێوازی هێرشبەرییەکەی ناسرا و پاشان
لەگەڵ شاختار دۆنێتسک نازناوی سوپەری ئۆکرانیای بردەوە.
هەروەها ئەم ڕاهێنەرە لەگەڵ یانەی برایتۆن توانی مێژوویەکی گەورە
بنووسێتەوە و بۆ یەکەمجار یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنز لیگ و لە دواین وێستگەشیدا
لەگەڵ یانەی مارسیلیای فەڕەنسی پلەی دووەمی خولی فەڕەنسای بەدەست هێنا.