AM:09:48:31/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆبێرتۆ مارتینێز رایگەیاند کە هەڵبژاردەکەی ئامادەیە بۆ مۆندیال و دەیانەوێت سوود لە توانای یاریزانە ئەزمووندارەکان وەربگرن.
رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پیش ڕووبەروبونەوەی ئەمریکا وتی کە بێگومان نەبوونی رۆناڵدۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستیان چونکە یاریزانێکی گرنگە.
وتیشی ئەمریکا خاوەنی راهێنەرێکی باشی وەک پۆچیتینیۆیە و ئەزموونێکی باشی لە یاریگاکانی ئەوروپا هەیە.
مارتینێز جەختی لەوەکردەوە کە هەڵبژاردەکەی ئامادەیە بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی جامی جیهانی.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە دەیانەوێت لە مۆندیال سوود لە توانای یاریزانە ئەزمووندارەکانیان وەربگرن.
رۆبێرتۆ مارتینێز جەختی لەوەکردەوە کە بەرامبەر ئەمریکا دەیانەوێت دەرفەتی یارییکردن بە زۆرینەی یاریزانەکان بدەن و بۆئەوەی هەموان ئاستیان تاقی بکرێتەوە.