AM:09:05:31/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێرناردۆ بە مان سیتی راگەیاندووە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و لە کۆتایی وەرز تیپەکە بەجێدەهێڵێت.
پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ مانچستەر سیتی لە کۆتایی وەرز بەسەردەچێت هەربۆیە یاریزانەکە چارەنووسی دیارییکردووە.
رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی ئاماژەی بەوەکردووە کە بێرناردۆ بە بەرپرسانی مان سیتی راگەیاندووە کە لە کۆتایی وەرز ریزەکانی تیپەکە بەجێدەهێڵێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بێرناردۆ سێلڤا تاوەکوو ئێستا لەگەڵ هیچ تیپێکدا رێککەوتنی ئەنجام نەداوە بەڵام ئۆفەری لە چەندین جێگای جیاواز پێگەشتووە.
لەلایەکیترەوە یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو ناوەراستکارە دەکەن و هەربۆیە ئەگەر زۆرە ڕووبکاتە یەکێک لەو دوو تیپە.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 42 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.