PM:08:43:30/03/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر باستۆنی ئینتەر میلان بەجێبهێڵێت ئەوا یانەکە هەوڵ
بۆ کڕینی کالافیۆری دەدەن بۆ جێگاکەی.
پاش ئەوەی ئەگەری زۆرە لە هاوینی داهاتوودا ئەلیساندرۆ
باستۆنی ریزەکانی ئینتەر میلان بەجێبهێڵێت هەربۆیە یانەکەی بیر لە گواستنەوەی
جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە
ئینتەر بڕیاریانداوە ریکاردۆ کالافیۆری بۆ جێگای باستۆنی بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە یانە ئیتاڵییەکە ئامادەن
زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ئارسناڵ بکەن بۆئەوەی ئەو یاریزانەیان پێشکەش بکەن.
گرێبەستی ریکاردۆ کالافیۆری لەگەڵ گەنەرز لە هاوینی ساڵی
2029 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی ڕووبکاتە هەر یانەیەک پێویستی بە رەزامەندی تیپەکەتی.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 58
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.