یاریی دۆستانە.. فەڕەنسا شکستی بە کۆڵۆمـبیا هێنا

AM:12:45:30/03/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا فەڕەنسا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کۆڵۆمبیا هێنا.
لە یارییەکی دۆستانەدا هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و کۆڵۆمبیا لە یاریگای نۆرزوێستی ئەمریکا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کەڵەشێرەکان کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانیان لە خولەکەکانی 29 و 41 دوو گۆڵ لە رێگای یاریزانان، دۆوی و مارکۆس تورامەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 56 کوڕانی فەڕەنسا گۆڵی سێیەمیان لە رێگای دۆوییەوە تۆمارکرد، پاشان کۆڵۆمبییەکان باشتر بینران، لە خولەکی 71 کامپاز گۆڵێکی بۆ تۆمارکردن، بەڵام ئەنجامەکە تا کۆتایی هیچ گۆڕانکارییەکی تری بەخۆیەوە نەبینی.
سەرەنجام، فەڕەنسا ـە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.