PM:05:53:30/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام گرێبەستی پێشکەش بە دی زێربی کردووە و راهێنەرە ئیتاڵییەکەش
داواکەی سپێرزی قبوڵ کردووە.
یانەی تۆتنهام هۆتسپێر ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشی راهێنەرێکی
ئیتاڵی کردووە بۆ ئەوەی شوێنی ئیگۆر تودۆری کرواتی بگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات
کە یانە لەندەنییەکە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا جیابوونەوەی تودۆر و
یاریدەدەرەکانی تۆمیسلاڤ رۆجیچ و ڕیکاردۆ راجناچی بە رەزامەندی هەردوولا راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرت ئیتالیا، کارگێڕی تۆتنهام
گرێبەستێکی فەرمی پێنج ساڵەیان خستووەتە بەردەم رۆبێرتۆ دی زێربی، بە مەبەستی رزگارکردنی
یانەکە لەو دۆخە قەیراناوییەی تێیکەوتووە.
دانوستانەکان لەگەڵ دی زێربی دوای ئەوە خێرا بوون کە تودۆر تەنها دوای
44 رۆژ لە دەستبەکاربوونی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکەکە دەربڕیوە،
سەرەڕای ئەوەی تۆتنهام لە پلەی 17 ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و مەترسی دابەزینی
لەسەرە.
ئۆفەرەکەی سپێرز بۆ دی زێربی
گەرەنتی وەبەرهێنانی گەورەی لە داهاتوودا تێدایە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکە،
ئەمەش وایکردووە راهێنەری پێشووی برایتۆن و مارسیلیا دودڵییەکەی بڕەوێتەوە.