نایگلیسمان: ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ مۆندیال

PM:12:04:31/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نایگلیسمان ئاماژەی بەوەکرد کە ئامادەن بۆ مۆندیال بەڵام پێویستە لە هەندێک لایەنەوە زیاتر پێشبکەون.

جولیان نایگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پاش بردنەوەیان لە غانا وتی کە ئەنجامی دوو بە یەک بەرامبەر بە تیپێک لەڕووی جەستەییەوە زۆرباشە، خراپ نییە بەڵام پێویستە باشتر لەگەڵ دەرفەتەکان مامەڵە بکەین.

وتیشی هێڵی بەرگری خراپ دەرنەکەوت بەڵام پێویستە لە یارییەکانی داهاتوودا بەرامبەر ئەو تیپانەی یاریزانی خێرایان هەیە باشتر مامەڵە بکەین.

نایگلیسمان جەختی لەوەکردەوە تارادەیەکی زۆر بۆ جامی جیهانی ئامادەن، بەڵام پێویستە لە هەندێک لایەنەوە زیاتر هەوڵی پێشکەوتن بدەن.

جولیان نایگلیسمان ئەوەی ئاشکراکرد کە راستە چارەسەرکردنی هەڵەکان لە یاریی دۆستانەدا گرنگە، بەڵام بردنەوەی یارییەکەش لەڕووی دەرونییوە هاوکارییان دەکات زیاتر هەست بە متمانەی سەرکەوتن بکەن.