PM:05:20:30/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆبێرتسۆن گرێبەستەکەت نوێ نەکردووەتەوە و چەند یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
ئەندرێ رۆبێرتسۆنی بەرگریکاری سکۆتلەندی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش هیچ هەنگاوێک نەنراوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی.
ئەو یاریزانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یەکێک بووە لە پێگە سەرەکییەکانی ئەو یانەیە و تەنانەت هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی لیڤەرپوڵ چەندین نازناوی گەورەی وەک پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت.
بەڵام لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، یاریزانە سکۆتلەندیەکە ئاستی زۆر دابەزیوە بەهۆی ئەوەی چەندین جار تووشی پێکانبووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی پێگەی سەرەکی بۆ کیرکێزی یاریزانی نوێی یانەکە لەدەستبدات.
ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانەوەی رۆبێرتسۆن لە یانەی لیڤەرپوڵ لە وەرزی داهاتوودا لە گومانێکی زۆردایە و هیوای زۆر نییە تا لە ئانفێڵد بمێنێتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی زۆر جددیانە هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە سکۆتلەندیەکە دەدات بەمەبەستی بەهێزکردنی باڵی بەرگری راست.
دەشڵێت، جگە لە میلان هەریەکە لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و تۆتنهام و سێلتیک چاودێری وردی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتنیدا ئەوا دەستبەجێ هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی دەستپێدەکەن.
خ . ک