نەسڕ توانامانی رۆناڵدۆ و مانێی بۆ گەڕاوەتەوە و مارتینێزیش لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە

PM:05:00:30/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕ توانامانی رۆناڵدۆ و مانێی بۆ گەڕاوەتەوە و مارتینێزیش هێشتا لە پرۆشەی چاکبوونەوەدایە.

یانەی نەسڕی سعوودی پێش رووبەڕووبوونەوەی یانەی نەجمە لە هەفتەی 27ی خولی سعودیە پاڵپشتییەکی بەهێزی بۆ گەڕایەوە، بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ریازەیە هەریەک لە سادیۆ مانێی ئەستێرەی سێنیگالی و عەبدولڕەحمان غەریب دوای چاکبوونەوەیان لە پێکان گەڕاونەتەوە ناو ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی تیپەکە و ئامادەن بۆ یاریی داهاتوو.

مانێ توانی پێکانەکەی جومگەی تێپەڕێنێت و غەریبیش دوای سێ ڕۆژ چارەسەرکردن لە کێشەی پشت رزگاری بوو و چۆوە ناو کەشوهەوای یاریگاکان.

لەسەر ئاستی ئەستێرەکانی تری یانەکە کریستیانو ڕۆناڵدۆی کاپیتانی پورتوگالی زۆر نزیک بووەتەوە لە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکان دوای ئەوەی بە تەنیا و بە تۆپ راهێنانی ئەنجام دا تاوەکو لە پێکانەکەی ماسولکەی پشتەوەی ڕانی ڕزگاری بێت کە لە یاریی بەرامبەر فەیحا تووشی ببوو.

لە بەرامبەردا ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئیسپانی هێشتا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە بەهۆی ئەو پچڕانەی لە ماسولکەی ڕانیدا لە یاریی پێشوودا بەرامبەر خەلیج تووشی بوو و پێناچێت بتوانێت بەشداریی یاریی داهاتوو بکات.

ئێستا خۆرخی خیسۆسی راهێنەر بە گەڕانەوەی مانێ و ڕۆناڵدۆ دەیەوێت بەهێزترین پێکهاتە ئامادە بکات تاوەکو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکەن و هەنگاوێکی تر بەرەو بردنەوەی نازناوەکە بنێن.