هاری کەین لە بایرن میونشن دەڕوات یان نا؟

PM:04:47:30/03/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن بە هیچ شێوەیەک بیری لە فرۆشتنی هاری کەین نەکردووەتەوە بەڵام ترسیان لە ئۆفەی سعودیەکان هەیە.

پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زۆر دڵخۆشن بەو ئاستە بەرزەی کە هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی لە یارییەکانی یانەکەیاندا پێشکەشی دەکات.

ئەو پێگەیە رایگەیاندووە، گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانە باڤاریەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێ نەکراوەتەوە لە کاتێکدا ئەو یاریزانەش ئامادەیە تا چەندین ساڵیتر لە یانە ئەڵمانیەکە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە بەرپرسانی بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەستێرەکەیان نەکردووەتەوە بەڵام گومانیش دەکەن لەوەی کە بە مسۆگەر بمێنێتەوە لە یانەکەیاندا.

دەشڵێت، ترسی یانە ئەڵمانیەکە ئەوەیە کە لە ئۆفەری یانە سعودییەکان دەترسن بە شێوەیەک کە مووچەی خەیاڵی پێشکەشی هاری کەین بکەن و لەو کاتەشدا ئەو یاریزانە رازیبێت بە چوون بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەو وڵاتە.

لە کۆتاییشدا ئاشکرایکردووە، لە ترسی لەدەستدانی ئەو یاریزانە، یانەی بایرن میونشن بە نیازە لە نزیکترین کاتدا هەوڵەکانیان دەستپێبکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری کەین تا هاوینی ساڵی 2029.

خ . ک