PM:03:25:30/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی لەوەیە بە خیسۆس و مارتینێلی جێگەی گریزمان لە
وەرزی داهاتوو پڕبکاتەوە.
دوای پشتڕاستکردنەوەی رۆیشتنی
ئەنتوان گریزمان بەرەو خولی ئەمریکی، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ
گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە وەرزشییەکەی.
گریزمان کە بڕیارە لە هاوینی 2026
پەیوەندی بە یانەی ئۆرلانداو سیتییەوە بکات، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بە
شێوازێکی شایستە ماڵئاوایی لە رۆخی بلانکۆس بکات.
لەم نێوەندەدا، ماڵپەڕی فیچاخێس ئاماژەی
بەوە کردووە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی بڕیوەتە سەر دووانەیەکی یانەی ئارسیناڵ بۆ
پڕکردنەوەی شوێنەکەی گریزمان لە هاوینی داهاتوودا.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس گایم بەیڵی، یانەی ئەتلەتیکۆ بە
سەرپەرشتی دیێگۆ سیمۆنی، بیر لە گواستنەوەی هەریەکە لە گابریل جیسۆس و گابریل
مارتینێلی دەکاتەوە.
بەو پێیەی گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە بەرازیلییە لەگەڵ گەنەرز تا
هاوینی 2027ە، بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ گەشبینن کە بتوانن لە مێرکاتۆی هاوینەی
داهاتوودا لەسەر مێزی گفتوگۆ بگەنە رێککەوتن و بە نرخێکی گونجاو بییانگوازنەوە بۆ
یاریگای میترۆپۆلیتانۆ.