PM:01:34:30/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میامی
سینەر لە لێچکای بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی
جامی میامی بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، یانیک سینەری ئیتاڵی
رووبەڕووی جێری لێچکای چیکی بووەوە.
لە کۆمەڵەی
یەکەمدا، سینەر بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی
خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە کۆمەڵەی
دووەمدا، هەرچەندە لێچکا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو
نەبوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی چوار بە سێ گێم لە سوودی سینەر کۆتاییهات.
سەرەنجام یاریزانە
ئیتاڵیەکە دوای یەک کاتژمێر و 34 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە
لێچکا بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
سینەر بووە یەکەمین
یاریزان لەدوای نۆڤاک جۆکۆڤیچ و رۆجەر فێدرێر بتوانێت دوو پاڵەوانێتی ماستەرزی
بەدوای یەک بەدەستبهێنێت بە بێ ئەوەی لە هیچ گێمێکدا دۆڕابێت.
خ . ک