AM:10:20:30/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا رۆحی ریاڵ
مەدریدی زیندوو کردووەتەوە و بەشێک لە یاریزانەکان لەژێر سەرپەرشتی ئەودا ئاستیان
بەرزبووەتەوە و بەشێكی دیکە بوونەتە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، دوای تێپەڕبوونی 75 ڕۆژ بەسەر
دەستبەکاربوونی ئالڤارۆ ئەربێلوا وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی
لە ئاست و پێگەی یاریزانانی یانەکەدا ڕوویداوە.
ئەربێلوا توانیویەتی متمانە بۆ چەند ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە، لە
کاتێکدا هەندێک ناوی دیکە بوونەتە قوربانی شێوازە نوێیەکەی.
ڕاپۆرتەکە دووپاتیکردەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر گەورەترین سوودمەندی ئەم
قۆناغەیە، چونکە
تێکڕای گۆڵ تۆمارکردنی لە رێژەی لەسەدا
20 لە سەردەمی چابی ئەلۆنسۆوە، بۆ لە سەدا 65 لە ژێر دەستی
ئەربێلوا بەرزبووەتەوە و لە 17یاریدا 11 گۆڵی
تۆمارکردووە.
هەروەها فێدێریکۆ ڤالڤێردی و برایم دیاز درەوشانەوەیەکی بێوێنەیان
نیشانداوە، بەتایبەت ئەستێرە
مەغریبییەکە کە بووەتە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی هێڵی
هێرشبەری.
لە بەرامبەردا، هەریەکە لە ماستانتۆنۆ و ئێدواردۆ کاماڤینگا وەک دۆڕاوەکانی
ئەم گۆڕانکارییە ناویان هاتووە، ماستانتۆنۆ لە 55 ڕۆژی ڕابردوودا تەنها 60 خولەک یاری کردووە، کاماڤینگاش پێگەی سەرەکی خۆی بۆ تیاگۆ،
یاریزانی لاوی ئەکادیمیای یانەکە چۆڵکردووە.
ئەربێلوا بەم هەنگاوانە
سەلماندوویەتی کە متمانەیەکی زۆری بە توانای لاوەکانی کاستیا هەیە و ئامادەیە لە
یارییە گەورەکانیشدا هاوشێوەی یارییەکەی مانچستەر سیتی پشتیان پێ ببەستێت.