دیشامپ: دەبێت خۆمان لەگەڵ کێشەکان بگونجێنین

AM:09:47:30/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ جەختیکردەوە رووبەرووبوونەوەی کۆڵۆمبیا قورس بوو و دەبێت خۆیان لەگەڵ کێشەکان بگونجێنن.

دیدێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوای یارییان بەرامبەر کۆڵؤمبیا وتی: هەر کە گەیشتین، چەند کاتژمێرێکمان لە فڕۆکەخانە بەسەر برد، لە ژیانمدا پشکنینی لەو شێوەیەم نەدیوە، ئەم دۆخە کێشەی زیادەی بۆ تەواوی تیپەکەمان دروست کردووە.

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بە کێشەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو شتێک جێگیر بووە، بە وتەی ئەو، کێشە سەرەکییەکان لە پێشەوە دا زانرابوون و بە پلەی یەکەم پەیوەندییان بە کاتەکانی بەڕێکەوتن و ڕێکارەکانی هاتوچۆوە هەبووە.

دیشامپ جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵ دەدەن ئەگەری دروستبوونی کێشە جۆراوجۆرەکان کەم بکەنەوە و پرۆسەی خۆگونجاندن ئاسان بکەن لەگەڵ هەموو یاریزانەکان.

جەختیشیکردەوە، رووبەرووبوونەوەی کۆڵۆمبیا تاقیکردنەوەیەکی زۆر باش بوو، ئەگەر چی بردنەوەیان بەدەستهێنا، بەڵام دەکرێت زیاتر لێوەی فێربن و خاڵی بەهێزی تیادا دیارییبکەن.