PM:07:48:22/03/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا نۆتینگهام شکستێکی دیکەی دووچاری
تۆتنهام کرد و ئەستۆن ڤێلا لە وێستهامی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام
لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی کرد.
تایمی یەکەم، نۆتینگهام باشتر یارییکرد و تایمی یەکەمی
بە گۆڵێکی ئیگۆر خیسۆس کۆتایی پێهێنا کە لە خولەکی 45 تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی نونو سانتۆ درێژەی بە ئاستە
بەرزەکەی دا و لە خولەکەکانی 62 و 87 لە دوو گۆڵی دیکەی لە رێگەی گیبس وایت و تایۆ
ئاونی نووسیەوە، رێگاشیان بە سپێریز نەدا هیچ گۆڵێک تۆماربکات.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی خاوێن لە سودی نۆتینگهام
بەرامبەر تۆتنهام کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نۆتینگهام لە پلەی 16 و تۆتنهام پلەی 17ی
گرتووە.
لە یارییکەی دیکەی هەمان هەفتەش ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵی
بێوەڵام شکستی بە وێستهام یونایتد هێنا.