سلۆت: ئاستێکی خراپمان پێشکەش کرد

AM:08:16:22/03/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت دوپاتیکردەوە ئاستێکی خراپیان پێشکەش کرد و وەرزێکی ئاڵۆزیان هەیە.
​ئارنی سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دوای یارییەکەیان بەرامبەر برایتۆن بە دڵتەنگییەوە وتی: لە تایمی دووەمدا برایتۆن تیپە باشترەکەی ناو یاریگا بوو، ئێمە خاڵێکی زۆرمان لەدەستداوە، تەنها هەشت یاری ماوە بۆ ئەوەی بزانین دەگەینە چامپیۆنز لیگ یان نا، هەر یارییەک دەیدۆڕێنین ئازاربخشە.
​سڵۆت ئاماژەی بە پێکانەکانی هێڵی هێرشبەریش کرد و وتی: پێکانی هۆگۆ ئیکیتیکی و ئەلیکساندەر ئیساک و نەبوونی محەمەد سەڵاح کاریگەری گەورەی هەبوو، ئیکیتیکی یاریزانێکی گرنگ بوو بۆمان بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر گەڵاتەسەرای نیشانی دا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێ چانسییەوە تووشی پێکان بوو.
​راهێنەرەکەی رێدز لە کۆتاییدا دانی بەوەدا نا کە فشارێکی زۆر لەسەر یانەکە هەیە سەرەڕای ئەوەی لە چامپیۆنز لیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەکێبڕکێدا ماونەتەوە، وە دوپاتیشیکردەوە دەبێت لەپێناو گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ بجەنگن.