PM:08:58:21/03/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند راشفۆرد بەهۆی کێشەی جەستەییەوە لە چەند
یاریی رابردوو یاریی نەکردوو و ئیرک گارسیاش بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسی یەدەگ
دەبێت.
هانسی فلێک پێش ڕووبەڕووبونەوەی رایۆ ڤایکانۆ وتی کە
لیڤاندۆڤسکی لە یاریی رابردوو سەلماندی دەتوانێت کاری گەورە ئەنجام بدات.
وتیشی جیرارد مارتن یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی
پلانەکانم و دڵخۆشم لەگەڵمانە.
فلێک هۆکاری یاریی پێنەکردنی راشفۆردی لە چەند یاریی رابردوو
ئاشکراکردوو و ئاماژەی بەوەکرد کەلەڕووی توانای جەستەییەوە بەتەواوی ئامادەنەبوو بۆ
یارییکردن.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە رایۆ ڤایکانۆ تیپێکی
زۆرباشن و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.
هانسی فلێک جەختی لەوەکردەوە کە ئیرک گارسیا پێکانی هەیە
و بەم هۆکارەش ناتوانێت بەرامبەر ڤایکانۆ یاریی بکات و لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.