خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس یەکسانبوو

AM:12:53:22/03/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و ساسۆلۆ بە گۆڵێک یەکسانبوون و هەردوولا بە خاڵێکەوە یارییگایان بەجێهێشت.

لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە یاریگای ئالیانز میوانداری لە ساسۆلۆ کرد.

لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 14لەرێگەی کینان یەڵدز گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

هەرچەندە تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا و لەخولەکی 52بینامینتۆ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ ساسۆلۆ تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکە بەگۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات هەر لایەکیان خاڵێکیان بەدەست هێناو بەم ئەنجامەش یۆڤانتۆس بە 54خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە و ساسۆلۆش بە 39خاڵ پلەی 10یەمی گرتووە.