PM:11:41:21/03/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆرتمۆند و ئیمری کان گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2027 نوێ کردەوە و ئەو یاریزانە وەرزی هەشتەمیش بەدرێسی یانەکە بەسەردەبات.
بەرپرسانی بروسیا دۆرتمۆند ئامانجیانە پارێزگاری لەو یاریزانانەیان بکەن کە دەتوانن خزمەتی تیپەکەیان بکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی فەرمی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لەگەڵ ئیمری کانی ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی تیپەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو حوزەیرانی سالی 2027.
لەلایەکیترەوە یاریزانەکە ئاماژەی بەوەکرد کە خۆشحاڵە وەرزی هەشتەمیش بەدرێسی بروسیا دۆرتمۆند بەسەردەبات.
وتیشی وەک سەرکردەیەک هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو پێشاندانی ئاستی باش و دڵخۆشکردنی هاندەرانی بروسیا دۆرتمۆند.