AM:01:00:22/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس بردنەوەی بەسەر نیس بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.
لە هەفتەی 27ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیس.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات، گۆڵەکەش نونۆ میندێش لە خولەکی 42 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49 دیزێری دۆوی گۆڵێکیتری بۆ پاریس تۆمارکرد، دواتر لە خولەکەکانی 81 و 86 درۆ فێرناندێز و زاێر ئێمری دوو گۆڵی تریان بۆ هەمان یانە تۆمارکرد و سەرەنجام پاریس یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی، نیس 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دەبینرێت.
خ . ک